به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فڕه‌نسا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و دوای ته‌واوبوونی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌به‌غدا به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێ ده‌كه‌وێ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
هۆلاند ڕۆژی 31 كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2016 ئاشكرای كرد ڕۆژی دووی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات، بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان.
بڕیاره سه‌رۆكی فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق فوئاد مه‌عسووم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆ ببێته‌وه، ئامانجێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فڕه‌نسا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی فڕه‌نسایه له به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان، هاوكات هۆلاند ده‌یه‌وێ له نزیكه‌وه زانیاری له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕ له مووسڵ و سه‌نگه‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دژ به تیرۆریستانی داعش بێت و چۆنیه‌تیی هاوكاری و كۆمه‌ك كردنی زیاتی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی به‌غدا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكات.
جێی باسه فڕه‌نسا 500 سه‌رباز به‌گشتی له عێراق هه‌یه و به‌شێكی ئه‌و سه‌ربازانه له هه‌رێمی كوردستان مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، هاوكات له ڕێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه فڕه‌نسا هاوكارێكی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشه له عێراق و سووریا، جگه‌له‌وانه فڕه‌نسا پێشتر چه‌ند كاروانێك چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی تری عێراق ڕه‌وانه كردووه.
فرانسوا جیرار جۆرج هۆلاند له 12 ئاب/ئۆگه‌ستی 1954 له شاری ڕوانی فڕه‌نسا له‌دایكبووه، ماوه‌ی 11 ساڵ سكرتێری پارتی سۆشیالیستی فڕه‌نسا بووه و له 15 ئایار/مایۆی 2012 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسای له نیكۆلا ساركۆزی برده‌وه و تا ئێسته سه‌رۆكی فڕه‌نسایه و 24ه‌مین سه‌رۆكی كۆماری فڕه‌نسایه و حه‌وته‌م سه‌رۆكی كۆماری پێنجه‌می فڕه‌نساشه. هۆلاند له ڕووی خوێندنه‌وه به‌كالۆریسی له یاسا به‌ده‌ستهێناوه و دواتر له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسی له پاریس خوێندوویه‌تی و پاشان سكوڵی نیشتمانی بۆ كارگێڕی له ساڵی 1980 ته‌واو كردووه و له هاوسه‌ره جیابووه‌وه‌كه‌ی سیگۆلین رۆیال خاوه‌نی چوار منداڵه به‌ناوی " تۆما، كلیمانس، جولیان، فلۆرا" و له 2007ه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ئافره‌تی رۆژنامه‌نووس له كۆشكی ئه‌لیزێ ده‌ژی به‌ناوی ڤالێری تریروالار.