وه‌زیرى نه‌وتى عێراق راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى پابه‌ند بووه به رێككه‌وتنى ئۆپیك بۆ دابه‌زینى ئاستى به‌رهه‌هێنانى نه‌وت، بۆیه هه‌نارده‌ى نه‌وتى له رۆژێكدا بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل كه‌م كردووه‌ته‌وه.
تامر غه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ى ئادار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى پابه‌ند بووه به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه رێكخراوى ئۆپیك بۆ دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ئه‌نجامى داوه.
به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌م وڵاته رۆژانه له مانگى كانوونى یه‌كه‌م سێ ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیلى ناردووه، له مانگى كانوونى دووه‌م و شوباتیش سێ ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیلى ناردووه.
تامر غه‌زبان كه لێدوانه‌كه‌ى له ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "له مانگى نیسانى داهاتوودا له ڤیه‌نا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى رێكخراوى ئۆپیك به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت تا چه‌ند پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتنه‌كه‌وه".
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌باره‌ى تواناى وڵاته‌كه‌ى له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ڵێ، عێراق تواناى به‌رهه‌مهێنانى چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى هه‌یه له رۆژێكدا، به‌ڵام نامانه‌وێ گۆڕانكاریى توند له نرخى نه‌وت روو بدات.