كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك ڕاگەیەندرا

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دابەش بكرێت و ئەگەر حكوومەت بڕیار بدات ئەوا مووچە دابەشكردن پێش دەخرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی ئادار، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ چاوەڕوانی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین.

ئەو سەرچاوەییە گوتی، دابەشكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا دەبێت و لە پێنجی نیسان دەست دەكرێت بە دابەشكردنی و بەهەمان سستەمی دابەشكردنی مانگەكانی ڕابردوو.

ئاشكرای كرد، هیچ وادەیەك نیە بۆ پێش خستنی دابەشكردنی مووچە ئەگەر حكوومەت بڕیار بدات بە پێش خستنی ئەوا پێش دەخرێت دەنا وەكو خۆی لە پێنجی مانگ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.

لە مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ پاشەكەوت مووچەیان وەرگرت ئەوەش دوای هاتنی بەشێك لەو پارەییەی لە عێراق وەكو بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دیاری كرابوو.



وشە - رامیار جەواد


PM:06:49:21/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 14418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌