بە بڕیاری بەغدا پێوەندی کۆڕەک تیلیکۆم لەگەڵ سەرجەم تۆڕەکانی پێوەندی لە عێراق راگیرا و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاگاداری هۆکارەکەی نین.
ئهمڕۆ یهكشهم 24تى ئادار، ئومێد محهمهد گوتهبێژى وهزارهتى گواستنهوهى و گهیاندنى حكوومهتى ههرێمى كوردستان به "وشه"ـى ڕاگهیاند، وهستانى پێوهندى کۆڕەک لەگەڵ تۆڕەکانی دیکەی عێراقی بە ئاسیاسێڵیشەوە بڕیاری بەغدایە و هۆکارەکەی لای ئێمە روون نییە.
وشە بۆ وەرگرتنی زانیاری وردتر لەبارەی ئەو کێشەیە پێوەندی بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمەوە کرد، بەڵام پێوەندییەکانیان وەڵام نەدایەوە.
ئەو بڕیارەی بەغدا کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت بەوەی بەشێک لە دانیشتوانی کوردستان تۆڕەکانی دیکەی پێوەندی بەکار دەهێنن و ئەوەیش گرفت لە پێوەندییەکانیان بوارە جیا جیاکانی وەک بازرگانی و کۆمەڵایەتی و ... درووست دەکات.
له بهیانى ئهمڕۆوه پێوهندیى نێوان كۆڕهك تلیكۆم و سەرجەم تۆڕەکانی دیکەی عێراق راگیراوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" کەوتووە، راگرتنی پێوەندییەکانی کۆڕەک بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامی دەبێت.