نرخی زێڕ دابەزی، دینار جێگیرە

:: AM:09:33:17/04/2019 ‌


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆرسەی جیهانیی دراو و زێڕ، ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزی بەڵام دینار جێگیرە.

 

 

ئەمڕۆ  چوارشەم  17ی نیسان  ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  279 دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێریئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 247 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 218 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  190 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت  دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 279 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120 هەزار و 200  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار  و 200  دینار.

 

100 یۆرۆ: 136 هەزار دینار.

 

100 پاو‌ند:157 هەزار و 150  دینار

 

100 لیرەی توركی:  20   هەزار  و 800  دینار.

 

100 هەزار تمەن: نۆ هەزار  و 250 دینار

 

100 یۆرۆ: 113 دۆلار و 10 سەنت

 

100 پاوند: 130 دۆلار  و 60 سەنت



وشە - سلێمان تاشان