پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بیناسازی دەكرێتەوە

:: AM:09:45:20/04/2019 ‌
بڕیارە ڕۆژی دووشەم11یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كەلوپەلی بیناسازی بكرێتەوە و خاوەن كۆمپانیایەكی بەشدار ئاشكرای دەكات كەلوپەلی كێش سووك ئەمساڵ زۆرینەیە.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی نیسان، دانا مەجید خاوەنی كۆمپانیایی پتەو بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كەلوپەلی بیناسازی ئێستە لە چوارچێوە كۆنەكەی نەماوە بەڵكو كەلوپەلی سووك بازاڕی پەیدا كردووە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، بۆ ئەمساڵ كۆمپانیا بیانییەكان و كۆمپانیا ناوخۆییەكان ڕكابەری بازاڕ بەكەلوپەلی كێش سووك دەكەن، بۆیە بازاڕی ئەو كەلوپەلانە زۆر زیاترە لە جاران و ئێمە ئەمساڵ تەواوی بەرهەمەكانی بیناسازیمان بەشداری پێكردووە بەشی زۆری كەلوپەلی كێش سووكە بە كۆنكرێتی كێش سووكیش.

بەپێی بانگهێشتنامەیەك لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ "وشە" نێردراوە تێیدا هاتووە، پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كەلوپەلی بیناسازی لە ڕۆژی 22ـی نیسان دەست پێ دەکات و تا 25ی نیسان بەردەوام دەبێت و 11 یەمین پێشانگای بیناسازییە بە بەشداری سەتان كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی .



وشە - رامیار جەواد