وڵاتی چین سه‌ركه‌وتوو بوو له بنیادنانی هێڵێكی ئاسنی راسته‌وخۆ به‌ره‌و له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و یه‌كه‌م گه‌شتیشی به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام دا، پێ ده‌چێت شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه دوو هه‌فته له رێگه‌دا بێت تا ده‌گاته له‌نده‌ن.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، چین ده‌ستی كردووه به دانانی ژماره‌یه‌ك هێڵی ئاسنین، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ لێیه‌وه گه‌شتی نه‌فه‌ر و بار به‌ره‌و ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئه‌وروپا بكرێت و له‌نده‌نیش دواترینی ئه‌و شارانه‌یه، كه ئیتر بۆ لیستی گه‌شته‌كانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری چین ناوی زیاد كرا.
له‌وباره‌یه‌وه جۆن سۆدوێرت، په‌یامنێری كه‌ناڵی بی بی سی له په‌كین رای گه‌یاندووه، یه‌كه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و هێڵه‌ی چین به‌ره‌و له‌نده‌ن، له شاری ییوو له رۆژهه‌ڵاتی چینه‌وه ده‌ستی به گه‌یشته‌كه‌ی كردووه، شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی بارهه‌ڵگره و به جلوبه‌رگ و جانتا و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی ناوماڵ بار كراوه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر بگاته له‌نده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه، گواستنه‌وه‌ی بار و كه‌لوپه‌ل، به رێگه‌ی ئاسنی و شه‌مه‌نده‌فه‌ری بارهه‌ڵگر، له ئێسته‌دا به یه‌كێك له خوازراوترین رێگه‌كانی گواستنه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك به رێگه‌ی ئاوی و كه‌شتییه‌وه، هێواشه و كاتی زۆری ده‌وێت، رێگه‌ی ئاسمانی و فڕۆكه‌ش ئه‌گه‌رچی خێرایه، به‌ڵام تێچوونی زۆره و گران ده‌كه‌وێت.