ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان زیاد كرا

:: PM:01:08:22/05/2019 ‌
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، بەڵێنی وەرگرتنی گەنمی زیاترمان لە بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق وەرگرتووە بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی ئایار، بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵمان كرد بەڵێنی زیادكردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانیان پێ داین.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی، بۆ وەرگرتنی پارەی چەند ساڵی ڕابردووی جووتیاران لە چەند هەفتەی داهاتوو پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و بەسەر جووتیاران دابەش دەكرێت.

زیات ڕوونی دەكاتەوە، لە وەرگرتنی ئەو پارەیە ئەوە گرنگە ڕێمان نەدا لە فەوتاندن و ئێستە بە دڵنیاییەوە بە جووتیاران دەڵێین ئەو پارەیە بەمنزیكانە وەری دەگرن، هەروەها بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ زیاتركردنی بنەتۆ و پەیین بەڵێنیان پێ داین لەسەر ئەو بابەتە وەڵامی دڵخۆشكەرمان پێ دەدەنەوە.

شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی چارەنووسی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014 و 2015 و 2017 تا ئێستە وەرنەگیراوە، لە بەغدان.




وشە - رامیار جەواد