ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا رووی لە دابەزین كردووە و لە سەرەتای هەفتەوه بازاڕی بۆرسەوە سەرووی دوو دۆلار و نیو لە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت دابەزیوە.
بەگوێرەی "
dailyfx" ئهمڕۆ ههینى 24ی ئایار، نرخی نهوتی خاوی ئهمهریكی و نهوتی برێنت له بازاڕهكانی جیهان بهم جۆرهی خوارهوه مامهڵهی پێوهكرا.
1. نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمهریكا به 58 دۆلار و 56 سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت.
2. بهرمیلێك نهوتی برێنتیش به 68 دۆلار و 53 سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت.
ئەنستیتیوتی نەوت لە ئەمەریكا دوێنێ ئاشكرای كردبوو بڕی نەوتی كۆگاكراوی ئەو وڵاتە بەرز بووەتەوە و ئەمەش بە گرنگترین هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە دوو رۆژی رابردوو هەژمار دەكرێت.
بەگوێرەی ئامارەكە تەنیا لە هەفتەی رابردوودا بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە نەوتی كۆگاكانی ئەمەریكا زیادی كردووە و گەیشتووەتە سەرووی 480 ملیۆن بەرمیل، ئەمەش بە پێچەوانەی بۆچوونی بەشێك لە چاودێرانی بازاڕی نەوت بوو كە پێیان وابوو سەرووی نیو ملیۆن بەرمیل دادەبەزێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرهەمی نەوتی ئۆپێك كەمی كردووە و هەناردەی نەوتی ئێران بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و ئەمەش بە یەكێك لە پاڵنەرەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە مانگەكانی رابردوو هەژمار كراوە و ئێستەش كە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران ئاڵۆز بووە، بازاڕی نەوتیشی لەرزۆك كردووە و دیار نییە نرخەكان چ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا دێت.