نرخی زێڕ هەڵکشا، دینار جێگیرە

:: AM:11:49:25/05/2019 ‌


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆرسەی جیهانیی دراو و زێڕ، نرخی زێڕکەمێک هەڵکشا و دینار جێگیرە.

 

 

ئەمڕۆ  شەموو 25ی ئایار  ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  283 دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێریئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 248 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 220  هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  190 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت  دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 283 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120 هەزار  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار  دینار.

 

100 یۆرۆ: 134 هەزار 500  دینار.

 

100 پاو‌ند:152  هەزار و 600   دینار

 

100 لیرەی توركی:  19   هەزار و 750  دینار.

 

100 هەزار تمەن :  هەشت هەزار  دینار

 

100 یۆرۆ: 112 دۆلار  و5

 

100 پاوند: 127 دۆلار  و 12 سەنت



وشە - سلێمان تاشان