ئێران بەرنامەی نەوت بەرانبەر بە خۆراك لەگەڵ رووسیا جێبەجێ دەكات

:: PM:12:30:19/06/2019 ‌


ئێران لە بری ئەو نەوتەی بە رووسیای فرۆشتووە خۆراك هاوردە دەكات، رووسیاش خوازیاری ئەوەیە درێژە بە بەرنامەی نەوت بەرانبەر بە خۆراك بدات.

ئەلیكساندر نۆڤاك وەزیری وزەی رووسیا ئاشكرای كرد، ئێران بەشێك لە پێداویستییە كشتوكاڵییەكانی خۆی لە رووسیا دابین دەكات و لە بری ئەو نەوتەی پێشتر بە رووسیای فرۆشتووە.

ئەو ئاماژەی بە بەرنامەی نەوت بەرانبەر بە خۆراك كرد و گوتی لەوبارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی قسەیان كردووە و لە كاریگەرییەكانی ئەو بەرنامەیە دەكۆڵنەوە كار لەسەر بەردەوامبوونی بەرنامەكە دەكەن.

بەگوێرەی "رادیۆفەردا" خۆی رێككەوتنی نەوت بەرانبەر بە خۆراك لەگەڵ رووسیا دوو ساڵ لەمەوبەر ئەنجام درا و بەگوێرەی رێككەوتنەكە، ئێران دەبێت رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی رووسیا بكات و رووسیاش بەشێك لە پێداویستییەكانی ئێران بە خۆراك و بەرهەمی كشتوكاڵی دابین بكات.

دوای سزا قورسەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، جێبەجێكردنی ئەم رێككەوتنە بۆ ئێران بە پڕ بایەخ هەژمار دەكرێت و ئێران كە رێی فرۆشتنی نەوتی لێ گیراوە، ئامادەیە بەرانبەر بە خۆراك یان بەرانبەر بە بڕێكی كەمتری پارە نەوتەكەی لە بازاڕ ساغ بكاتەوە.



وشە - سلێمان تاشان