دوێنێ هه‌ینی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته نزمترین ئاستی له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو، ئه‌مه‌یش وایكرد كه ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا نرخی سو‌و له‌سه‌ر دۆلار كه‌م بكاته‌وه، چونكه به‌مشێوه‌یه زیانی گه‌وره به‌ر دۆلار ده‌كه‌وێت.
له به‌رانبه‌ر داته‌پینی
دۆلار و تۆماركردنی نزمترین ئاست له سێ مانگی داهاتوو، هاوكات یه‌نی ژاپۆنی گه‌یشته به‌رزترین ئاست و به‌ها له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوو به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ته‌نگژه و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نرخی یۆریش گه‌یشته به‌رزترین ئاست له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو ئه‌و نرخه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی چالاكی و پرۆژه و گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیاكانی فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاوه‌یه كه به یۆرۆ كاره‌كانیان ڕایی ده‌كه‌ن.
هاوكات نرخی دۆلار له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی دابه‌زینی، بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سو‌و كرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئابووری ئه‌وروپایش له هه‌ماهه‌نگی دان، بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی دارایی هاوبه‌ش بگرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی ئابووری جیهان و كێشه‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.