وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیا و په‌یمانگایه‌كى چینى سه‌پاند، كه به‌گوێره‌ى سزاكان ئه‌م كۆمپانیایانه بۆیان نییه كه‌لوپه‌لى ئه‌مه‌ریكى بكڕن.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و په‌یمانگایه‌كى چینى سه‌پاندووه.
سزاكه‌یش وه‌ك رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ كردووه ئه‌وه‌یه ئه‌م كۆمپانیایانه ناتوانن كه‌لوپه‌لى و پێداویستى ئه‌مه‌ریكى له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى و كۆمپیوته‌ر بكڕن.
وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌و كۆمپانیایانه كه ژماره‌یان پێنج كۆمپانیایه له‌گه‌ڵ په‌یمانگایه‌كى تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى هه‌موویان له‌بوارى نوێكردنه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى سه‌ربازى كار ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌ڵێ، "ئه‌م كۆمپانیایانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ن بۆ ئاسایشى نیشتمانى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا".
له‌وه‌ته‌ى دۆناڵد تره‌مپى بووه‌ته سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، جه‌نگێكى بازرگانى و ئابوورى له‌نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى پێ كردووه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا سزاى كۆمپانیاى هواوى بدات به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سیخوڕ‌ى له‌سه‌ر وڵاتان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.