په‌ره‌سه‌ندنی به‌رهه‌می پیشه‌سازیی ئه‌ڵمانیا، ده‌ری ده‌خات گه‌وره‌ترین ئابووری ئه‌وروپان به‌گوڕوتینی ئابوورییه‌وه ماڵئاوایی له ساڵی ٢٠١٦ كردووه.
وه‌زاره‌تی ئابووریی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كرده‌وه، به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی ئه‌ڵمانیا له كۆتای ساڵی ٢٠١٦ به‌راورد به سێ مانگ پێشتر، به رێژه‌ی ٠.٤% زیادی كردووه. هاوكات فه‌رمانگه‌ی ئاماری فیدراڵی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه له هه‌نارده‌كردندا ٣.٩%ی هاورده ٣.٥%ی هه‌نارده زیادی كردووه.
ئاماره‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه به‌رهه‌مهێنان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و وڵاته له مانگی كۆتای ساڵه‌كه، خێراترین گه‌شه‌ی هه‌بووه به‌راورد به مانگه‌كانی تر.
گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدا روو ده‌دات كه ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی و له گرنگترینیشیاندا ده‌رچوونی به‌ریتانیا بوو له یه‌كێتییه‌كه.
ئابووریناسان ئه‌و گه‌شه‌یه له ئابووری و پیشه‌سازیی ئه‌ڵمانیا به گرنگ هه‌ژمار ده‌كه‌ن و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌ڵمانیا توانیویه‌تی هاوسه‌نگی هه‌ڵاوسانیش رابگرێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی ئه‌ڵمانیا، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌و وڵاته‌دا ئاوه‌دانكردنه‌وه ١.٥% گه‌شه‌ی سه‌ندووه.