وەزیری دارایی پارە بۆ قەرەبووانی گوندی كۆری خەرج دەكات

:: AM:09:24:24/06/2019 ‌
ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری خەرجكردنی بڕی حەوت هەزار دۆلاری بۆ بەشدارانی گوندی كۆری دەركرد و لە بانكێكی هەولێر پارەكە دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 24ـی حوزەیران، بەپێی بڕیارێكی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە "وشە" وێنەیەكی دەست كەوتووە و تێدا هاتووە، بڕیاری تەمویلكردنی بڕی 29 ملیار و 136 ملیۆن دینار بۆ بانكی بێخاڵ كە دەكاتە بڕی 24 ملیۆن و 280 هەزار دۆلار بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی بەشدارانی گوندی كۆری.

لە نووسراوەكەی وەزیری دارایی و ئابووری ڕوون كراوەتەوە، بڕی حەوت هەزار دۆلار بۆ هەر بەشداربوویەك دەدرێت دەكاتە بڕی هەشت ملیۆن و 400 هەزار دینار بە ئەنجامدانی كارەكە ئاگەدارمان بكەنەوە.

پێش جەژن تیروپشك بۆ ئەو كەسانە كرا كە بەشداربووی گوندی كۆری بوون، بەڵام خانووەكانیان پێ نەدرا و دواتر بە پارچە زەوییەك قەرەبوو كرانەوە لەگەڵ گێڕانەوەی پارەی قیستی یەكەم.







وشە - رامیار جەواد