وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كرانه‌وه‌ی به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێلی له زانكۆكانی هه‌رێم راگه‌یاند و ئامانجه‌كه‌شی بۆ رێكخستنی زانكۆكان له‌گه‌ڵ بازاڕی كار گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كردنه‌وه‌ی به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێلی له په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجی هه‌ولێری له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه كردنه‌وه‌ی به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان راگه‌یه‌نراوه و وه‌ك هێمای پێ كراوه، "له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا د. كاوه شێروانی، وه‌زیری خوێندنی باڵا رای گه‌یاندووه، ئێمه له وه‌زاره‌ت خۆمان بۆ گۆڕانكارییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك ده‌بێ زانكۆكان خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی دنیا بگونجێنن و كارامه‌یی پێشكه‌ش به خوێندكاران بكه‌ن و خوێندكاران بۆ بازار و گۆڕانكارییه‌كانی داهاتو ئاماده بكه‌ن".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "د. كاوه شێروانی، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه، ئه‌م به‌شه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جاره ده‌كرێته‌وه و له كردنه‌وه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و كونسڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا و ڕێكخراوی ئایرێكس و ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل هاریكار بوون".
"راگه‌یاندنه‌كه له زاری وه‌زیری خوێندنی باڵاوه رای گه‌یاندووه، "ته‌كنه‌لۆجیای ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له بازاڕی كاری كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه‌كردنه به‌رده‌وامه‌دا بن، بۆیه كردنه‌وه‌ی به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل و خوێندنی لایه‌نی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل ده‌ستكه‌وتێكی گرینگه بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، چونكه له ئێسته‌دا زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێل له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌م به‌شه‌یش ده‌بێته بنه‌مایه‌كی گرینگ بۆ دروستكردنی توێژێكی كارا كه ڕۆڵیان ده‌بێت له پاراستنی باری ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگر ده‌بێت له به‌هه‌ده‌ردان و چوونه ده‌ره‌وه‌ی سامانی میلله‌ته‌كه‌مان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات."