حه‌بیب ئه‌لسه‌در باڵوێزی عێراق له میسر رای گه‌یاند كه به پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و میسر واژوویان كردووه، له رۆژانی داهاتوودا عێراق مانگانه ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی سووكی به‌سره ده‌داته میسر.
سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رای گه‌یاند كه رێككه‌وتننی نه‌وتی نێوان عێراق و میسر واژوو كراوه و له‌و چه‌ند رۆژه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن، ئاماژه‌ی كرد ئه‌و نه‌وته بریتییه له ره‌وانه‌كردنی مانگانه‌ی ملیۆنێك به‌رمیل له خاوی به‌سره كه ئه‌گه‌ری زیادكردنی هه‌یه و به مه‌رجی پاره‌دانی ئاسانكراو بۆ میسر.
مانگی رابردوو ئه‌و كاته‌ی جبار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ردانی قاهیره‌ی كرد له‌گه‌ڵ تاریق مولا هاوتا میسرییه‌كه‌ی وتوێژیان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی پێوه‌ست به وزه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بواره‌كانی تر كرد، له‌وانه پاڵپشتی كۆمپانیا میسرییه‌كان بۆ كاركردن له عێراق و به‌شداریكردنیان له په‌ره‌پێدان و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی نه‌وت و غاز له عێراق.
میسر كه یه‌كێكه له وڵاته هه‌ژار و زۆر دانیشتووان، به‌ده‌ست كورتهێنانی بودجه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌م دواییه‌ش به‌هۆی ساردبوونی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ل سعوودیه كه یه‌كێك بوو له هه‌نارده‌كارانی سه‌ره‌كی نه‌وت بۆ میسر، ئه‌و وڵاته به‌دوای سه‌رچاوه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت و غاز ده‌گه‌ڕێت كه عێراق یه‌كێكه له بژاره‌كانی.