نرخی زێڕ و دینار دابەزی

 

بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆرسەی جیهانیی دراو و زێڕ، نرخی زێڕ  و دینار دابەزین.

 

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی dailyfx  ئەمڕۆ شەموو  6ی تەمووز  نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  399 دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێریئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 270 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 237  هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  210 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت  دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 414 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120 هەزار و 400  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار  و 400 دینار.

 

100 یۆرۆ: 135 هەزار و 250  دینار.

 

100 پاو‌ند:150  هەزار  و 800  دینار

 

100 لیرەی توركی:  21   هەزار و 400  دینار.

 

100 هەزار تمەن:  هەشت هەزار و  500  دینار

 

100 یۆرۆ: 112 دۆلار  و 30 سەنت

 

100 پاوند: 125 دۆلار  و 24 سەنت

 



وشە - سلێمان تاشان


AM:11:06:06/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1381 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌