به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك، به نووسراوی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا پاره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی ماڵان له خه‌ڵك بستێنێت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، نووسراوه‌كه هاتووه بۆ وه‌زاره‌ت و ئێسته خه‌ریكی دانانی مكانیزمێكین بۆ چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی پاره‌كه .
نه‌به‌ز محێدین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به نووسراوی فه‌رمی هاتووه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، بڕێك پاره له ماڵان له به‌رامبه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك وه‌رده‌گیرێت و له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌و كاره ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
ئه‌و ڕوونی كرده‌وه، بڕیاره‌كه له چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه له شاره‌كاندا .
هاوكات به‌شدار ڕه‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی یه‌ك له شاره‌وانیی هه‌ولێر به "وشه"ی گوت، دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاره‌كه كه ئێسته له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گفتوگۆی لێوه ده‌كرێت، بۆچوونێكیان پێی باشه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت پاره‌كه مانگانه له ماڵان كۆ بكاته‌وه، بۆچوونێكی تریش هه‌یه كه هه‌ر له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی زبڵ و خاشاك پاره‌كه وه‌ربگیرێت.
جگه‌له‌مانه بۆچوونێكی تری به‌هێز هه‌یه كه ڕه‌نگه جێبه‌جێ بكرێت كه مانگانه پاره‌ی زبڵ و خاشاك له ڕێگه‌ی مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه وه‌ربگیرێت .
ڕه‌زا له‌باره‌ی بڕی پاره‌كه ده‌ڵێت له خانووی 75 مه‌تری تا 300 مه‌تری بڕی سێ هه‌زار دینار له هه‌ر ماڵێك وه‌رده‌گیرێت، له خانووی 300 مه‌تری به‌سه‌ره‌وه مانگانه بڕی پێنج هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
هه‌ولێر /هێمن ڕه‌فیق