به‌رپرسانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان، داهاتی ئه‌مساڵی ئه‌و مه‌رزه ئاشكرا ناكه‌ن، هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن داهات كه‌می كردووه.
عه‌لی تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌رێزخان، به "وشه"ی راگه‌یاند: له ماوه‌ی ساڵی 2016دا 169 هه‌زار و 83 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و تانكه‌ر به مه‌رزی په‌روێزخاندا تێ په‌ڕیون و هاتوون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 319 ئۆتۆمبێلیان ده‌رنه‌چووبوون له پشكنین و گه‌رێنراونه‌وه بۆ ئێران.
زیاتر گوتی: چوونی ئۆتۆمبێل له هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران به نیوه رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه، به‌جۆرێك له ساڵی 2015دا 5057 ئۆتۆمبێل بووه كه‌چی له 2016دا دابه‌زیوه بۆ 2246 ئۆتۆمبێل.
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه داهاتی ساڵانه‌ی هیچ مه‌رزێكی ئێران هێنده‌ی مه‌رزی په‌روێزخان نابێ كه ده‌كه‌وێته نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و گه‌رمیانه‌وه.
"وشه" به پشتبه‌ستن به داهاتی ساڵی پار كه به‌رپرسێكی مه‌رزی په‌رێزخان، پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه زانیویه‌تی كه داهاتی ساڵی پاری ئه‌و مه‌رزه زیاتر له 61 ملیار دینار بووه.
ئه‌گه‌رچی عه‌لی تۆفیق، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌رێزخان، نزیك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپاتی كرده‌وه كه داهاتی ساڵی 2016ی مه‌رزه‌كه بۆ هیچ میدیایه‌ك ئاشكرا ناكه‌ن، به‌ڵام هێنده ده‌ڵێت كه زیادكردنی ته‌عریفه‌ی گومركی داهاتی كه‌می كرده‌وه.
هاوكات ده‌ڵێت ئه‌وان ئه‌و داهاته بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه .
لای خۆشیه‌وه له‌باره‌ی داهاتی ساڵی پاره‌وه حوسێن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان، نزیك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه" راگه‌یاند، داهاتی ساڵی پاری مه‌رزی په‌روێزخان گه‌یشتووه‌ته 61 ملیار و 669 ملوێن دینار.
رۆژنامه‌نووس پشتیوان جه‌مال بۆ "وشه" پێداگری كرد، ئاشكرا نه‌كردنی داهاتی ساڵێكی مه‌رزی په‌رێزخان جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، چونكه قه‌باره‌ی بازرگانی له‌و مه‌رزه ئێجگار گه‌وره‌یه.
گه‌رمیان – سه‌بری هۆرینی