نرخی زیڕ له بازاڕه‌كانی دنیا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به‌گوێره‌ی dailyfx ئێسته هه‌ر ئۆنسێك له زێڕ به هه‌زار و ١٩٠ دۆلار ده‌فرۆشرێت.
نرخی زێڕ له ماوه‌ی ٢٠ رۆژی رابردوودا له هه‌زار و ١٢٧ دۆلاره‌وه هه‌ڵكشاوه به‌ره‌و هه‌زار و ١١٩٠ دۆلار و به‌وپێیه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا نرخه‌كه‌ی ٥٣ دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زاینییه‌وه نرخی زێڕ نزیكه‌ی ٤٠ دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زیڕ بۆ دابه‌زینی به‌های دۆلار له به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشتر نرخی دۆلار له به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی تری دنیا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووبووه‌وه و گه‌یشتبووه به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی ١٤ ساڵی رابردوودا.
١٠ رۆژ پێش كۆتاهاتنی ساڵی ٢٠١٦، زێڕ نزمترین ئاستی له ماوه‌ی ١٠ مانگ و نیودا تۆمار كرد. دابه‌زینه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌ستی پێ كرد و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بڕێك له نرخه‌كه‌ی دابه‌زی. رێك له‌و كاته‌وه، نرخی زێڕ له هه‌زار و ٣٣٦ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك دابه‌زی بۆ هه‌زار و ١٥٠ دۆلار، واته له ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی له دوای یه‌ك، ٨٦ دۆلار له نرخی زێڕ دابه‌زی.
هه‌فته‌یه‌ك پێش كۆتاهاتنی ساڵی ٢٠١٦، نرخی زێڕ رووی له هه‌ڵكشان كرد و تا ئێسته به‌رده‌وامه. سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦ نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیڕ تا نزیكه‌ی هه‌زار و ٤٠ دۆلار دابه‌زی، به‌ڵام دواتر رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و له مانگی ته‌مووزدا گه‌یشته به‌رزترین ئاست. هه‌ر ئۆنسێكی زێڕ بریتییه له ٣١.١ گرام و هه‌ر مسقاڵێك زێڕیش ٤.٦٠٨ گرامه.
به‌رزترین نرخی زێڕ له‌و كاته‌وه زێڕ چووه‌ته نێو بۆڕسه‌ی جیهانی، بۆ شه‌شی ئه‌یلوولی ساڵی ٢٠١١ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نرخی هه‌ر ئۆنسێكی زێڕ بۆ هه‌زار و ٩٢٠ دۆلار به‌رز بووه‌وه. نزمترین نرخی زێڕ بۆ ٢٥ی ئابی ساڵی ١٩٩٩ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر ئۆنسێكی زێڕ به ٢٥٢ دۆلار ده‌فرۆشرا.