گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه له مانگی ئادار/مارسی ئه‌مساڵدا، گۆڕانكاری به پاشه‌كه‌وتی مووچه دێت و پلانی ئه‌مساڵی حكوومه‌ت زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌راندا ده‌بێت.
سه‌فین ده‌زیی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: هۆكاری دره‌نگكه‌وتنی ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی ئادار كه وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری له‌باره‌وه داوه، پێوه‌سته به زیادبوونی داهات و كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری پێویست له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان به داهاتی ناوخۆیی و داهاتی نه‌وته‌وه.
ڕوونی ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی ئابووریی باشی داناوه و داهاتی هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی، له‌مساڵدا باشتر ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه دكتۆر نووری عوسمان سنجاری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: هۆكاری دواخستنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاده‌ی داهات و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا بتوانێ له‌مساڵدا به دیاریكراوی ڕێژه‌یه‌ك به‌پێی زیاده‌ی داهات له پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكاته‌وه.
ڕٍوونی ده‌كاته‌وه، له دوای مانگی ئادار نرخی نه‌وت له ئاستی جیهانیدا جێگیر ده‌بێت له ته‌واوی ئه‌مساڵدا، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كان.
هه‌ولێر/ هێمن ڕه‌فیق