هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌ناو سه‌رمای قورسی ئه‌م زستانه‌دا له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌نگاریا، ماونه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش شوێنێكی شیاو نییه بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان له به‌رامبه‌ر به‌فر و سه‌رمادا بپارێزێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سنووره‌كانیان به‌ڕوودا ناكرێته‌وه، حكوومه‌ت بڕیاری داوه، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یش بگرێت كه چوونه‌ته ناو خاكی هه‌نگاریاوه.
حكوومه‌تی هه‌نگاریا سه‌رباری ئه‌و سه‌رما قورسه‌ی كه تا ئێسته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، سنووره‌كانی به‌ڕووی هه‌زاران په‌نابه‌ردا داخستووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "دی ڤێڵت"ی ئه‌ڵمانی رای گه‌یاند، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئاماده‌ن ناویان تۆمار بكرێت، ده‌توانن ده‌ستبه‌جێ سوود له هاوكارییه‌كانی حكوومه‌ت وه‌ربگرن و جێگه و رێگه‌یان پێ بدرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، زۆربه‌ی په‌نابه‌ران ناخوازن ناویان له هه‌نگاریا تۆمار بكرێت، به‌ڵكو نیازیان هه‌یه ته‌نیا به هه‌نگاریادا به‌ره‌و وڵاتانی تری ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه و ئه‌وه‌یش له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤدا رێك نه‌خراوه تا هه‌نگاریا رێگه‌یان بۆ بكاته‌وه و رێگه به هیچ كه‌سێكیش ناده‌ین به شێوه‌ی نایاسایی بێته ناو وڵاته‌كه‌مانه‌وه.
هه‌نگاریا به توندوتۆڵكردنی كۆنتڕۆڵی په‌نابه‌ره نایاسایییه‌كان بڕیاری داوه سه‌رجه‌م ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی له‌ناو ئه‌و وڵاته‌دان بگرێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش ئاماژه ده‌دات، حكوومه‌ت داوای له پۆلیس كردووه به‌رده‌وام بێت له گرتنی په‌ناخوازان و كه‌سانی بیانی.
زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌سه‌ر سنووری هه‌نگاریا ماونه‌ته‌وه، ئاماده نین ببن به په‌نابه‌ری ئه‌و وڵاته و ته‌نیا ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی هه‌نگاریاوه به‌ره‌و وڵاتانی تری ئه‌وروپا بڕۆن و هه‌ر ئه‌وه‌یس وای كردووه رێگه نه‌ده‌ن ناویان له‌ناو لیستی په‌ناخوازانی ئه‌و وڵاته‌دا تۆمار بكرێت.