گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌نكه‌ره و واوشنتن له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكوری سووریا كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دروستكردنی ئه‌و ناوچه‌یه له جیاتی چاره‌سه‌ر كێشه‌ی زیاتر دروست ده‌كات و دۆخه‌كه به ته‌واوی به‌ره‌و سه‌ره‌تا ده‌گێڕێته‌وه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، توركیا و ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام به درێژایی 250 میل له سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاوه تا ڕۆژئاوای به درێژایی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه، كه توركیا به دوژمنی سه‌ره‌كی خۆیان ده‌زانێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كورده‌كان ڕۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان بینی له هاوكاریكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش.
تا ئێسته توركیا و هێزه توندڕۆكان دوو هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیان بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان ئه‌نجام داوه، یه‌كێكیان بۆ سه‌ر جه‌ڕابلووس، ئه‌وه‌ی تریش بۆ سه‌ر عه‌فرین و ئه‌و دووناوچه‌یه‌یش ئێسته له‌لایه‌ن چه‌كداره توندڕۆكانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه و هێزه‌كانی توركیایش بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تا هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته به توندی لێدوانی ده‌دا كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و بۆ ئه‌مه‌یش مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرن، كه‌چی ئێسته دۆخه‌كه به جۆرێكی تر یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ریكا و توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوولا، گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن ژوورێكی هاوبه‌شی ئۆپراسیۆن و هه‌ماهه‌نگی دروست بكه‌ن و ناوچه‌ی ئارامیش به هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان هه‌ردوولا له باكوری سووریا دروست بكرێت.
هه‌رچه‌نده دوای كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوولا و ڕاگه‌یاندنی رێككه‌وتنیشیان هه‌ردوولا خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه له میدیاكان كرد، به‌ڵام دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی زیاتر ده‌ڕوات و ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ ئه‌مجاره‌یش یاریی كات له‌گه‌ڵ توركیا بكات و ناچاره هه‌نگاوی ڕژد بهاوێژێت، كه ئه‌مه‌ریش وا ده‌كات هاوپه‌یمانه كورده‌كان به ته‌واوی تووڕه ببن.
له ببنه‌ڕه‌تدا ناوچه‌ی ئارام به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكایش دایه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نه‌بێته كێشه بۆ كورده‌كان، چونكه هه‌ر له زووه‌وه ئه‌مه‌ریكا داوای دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی له‌مجۆره ده‌كات، كه‌چی توركیا به‌هۆی مه‌رجی له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌و ناوچانه و دواتر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، كێشه‌ی بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا دروست كرد، هۆكارێكی تریش بوونی چه‌كداره توندڕۆكانه له ته‌ك هێزه‌كانی توركیا، كه ئه‌مه‌یش به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه قبووڵكراو نییه.
ئاماژه دراوه، كێشه‌ی باكوری سووریا و ده‌ستوه‌ردانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ناكۆكییان له‌سه‌ر ئه‌و هاوكێشه‌یه، دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام نییه، به‌ڵكوو دروستكردنی میكانیزمێكی ئارام و بێ به‌ریه‌ككه‌وتنه له ناوچه‌كه، چونكه هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان به لێدان له یه‌كێك له لایه‌نه‌كان كۆتاییان دێت، ئه‌مه‌ریكایش به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ناخوازێت، هه‌رچه‌نده توركیا به ڕوونی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده له ناوچه‌كه كۆتایی پێ بهێنێت.
بۆ دروستكردنی ئه‌و میكانیزمه ئارامه پێویسته
ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی خۆی به چڕی له‌و ناوچه‌یه بهێڵێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و دروستبوونی كێشه‌ی زیاتر به ته‌واوی چاوه‌ڕوانكراوه و له هه‌ر ئان و ساتێك بێ هه‌ر ڕوو ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كورده‌كان به دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامیش ڕازی بن و هێزه‌كانی توركیا بچنه قووڵایی خاكی سووریاوه‌یش، له كۆتاییدا ئه‌نكه‌ره نایه‌وێ هیچ شتێك به ده‌ستی كورده‌كانه‌وه بێت له باكوری سووریا، به‌ڵكوو هه‌میشه به دوای بیانووی زیاتر ده‌گه‌ڕێت، بۆ له‌ناوبردنیان و هێرشكردنه سه‌ریان.
كه‌واته ڕازیبوون به داواكه‌ی توركیا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكوری سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، دوا بیانووی توركیا نییه بۆ تێكدانی دۆخی سووریا، به‌ڵكو دوای ئه‌مه، بیانووی تر دێنه پێشه‌وه و گرژییه‌كان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامیان ده‌بێ و كۆتاییان نایه‌ت.
گرنگه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا بنكه و باره‌گای خۆیان له‌و ناوچانه به ته‌واوی جێگیر و پته‌و بكه‌ن، چونكه كورده‌كان متمانه‌پێكراوترین هاوپه‌یمانن له ته‌واوی ناوچه‌كه، له سه‌ختترین دۆخ دژی چه‌كدارانی داعش جه‌نگان و یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵی و هاوپه‌یمانانیان دا تا به خێرایی ناوچه‌كان له تیرۆریستان پاك بكرێنه‌وه و دووباره دۆخی ئاسایی بۆ شار و ناوچه جیا جیاكانی ژێر ده‌ستی داعش بگه‌ڕێته‌وه و كۆتایی به حوكمی تیرۆریستان بێت.
ئێسته له منبج و ته‌نفیش ناوچه‌ی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ئاواره‌كان هه‌یه و هیچ كێشه‌كیشی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه، چونكه میكانیزمێكی گونجاوی بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر و هیچ كێشه‌یه‌كی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌ر له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام پێویسته بیر له میكانیزمێكی ئارام بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كان زۆر ئاڵۆزتر ده‌بن، كه هێزه‌كانی توركیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بچنه ناو باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایش و له‌وێوه ناوچه‌ی ئارام دروست بكه‌ن، چونكه ئه‌وكات سنوور شكاندن نامێنێت و هێزه‌كانی توركیا زۆر به ئاسانی و ئاسایی تر ده‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌ر كورده‌كان.