جەنگی بازرگانیی ئەمەریكا و چین لە تەنگژەی ئابووری 2008 مەترسیدارترە

:: AM:10:44:17/08/2019 ‌

ئەو جەنگە ئابوورییەی لە نێوان ئەمەریكا و چین دەستی پێ كردووە، لەوانەیە دەرهاویشتەی زۆرخراپتر لە تەنگژەی ئابووری ساڵی 2008 لە دوای خۆی بەجێ بهێڵێت و مەترسی زۆر گەورە بخاتە سەر ئابووری دنیا. پسپۆڕانی ئابووری لە درێژەكێشانی ئەم جەنگە هۆشداری دەدەن.

نموونەیەكی بچووكی دەرهاویشتەكانی ئەم تەنگژەیە بۆ ئەمەریكا خۆیەتی و پێشتر بانكی ناوەندیی ئەمەریكا ئەوەی خستبووە ڕوو كە قەرزەكانی پێوەندیدار بە پێشینەی خانووبەرە لە ئەمەریكا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە و لە سەرووی ئەو قەرزانەیە كە لە ساڵی 2008 و لە سەردەمی تەنگژە گەورە ئابوورییەكە تۆمار كرابوو.

بەگوێرەی "مێهرنیوز" دەگوترێ سیاسەتی ترەمپ دەرحەق بە چین سیاسەتێكی زیاتر دوژمنكارانەیە، بۆیە پێداگری سەرۆكی ئەمەریكا لە سەپاندنی باج بەسەر بەرهەمەكانی چین دەبێتە هۆی زیانی زیاتر گەیاندن بە ئابووری دنیا.

جەنگی ئابووری نێوان ئەمەریكا و چین كاتێك گەورەتر بوو كە لە سەرەتای ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا 10% باجی تری بەسەر 300 ملیار دۆلار كاڵای چینی سەپاند كە لە ساڵێكدا بۆ ئەمەریكا هەناردە دەكرێن.



وشە - سلێمان تاشان