به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كاره‌باى سلێمانى، ئاگادارى هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى كاره‌با پاره له هاووڵاتییان وه‌رناگرێت بۆ چاككردنه‌وه‌ى محاویله‌ى كاره‌با، هه‌ر كه‌سێكیش بگیرێت به‌و هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووى دادگه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، له ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كاره‌باى سلێمانى هاتووه، هه‌ندێك حاڵه‌تی پاره‌كۆكردنه‌وه هه‌یه به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باوه بۆ كڕین و چاكردنه‌وه‌ی محاویله‌ی كاره‌با، ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك شوێن و له‌سه‌ر خواستی هاووڵاتییان خۆیان ئه‌و كاره كرابێت ئێمه لێى به‌رپرس نین.
كاره‌باى سلێمانى ده‌ڵێت، به‌فه‌رمی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین پاره له‌هاووڵاتیان بۆ كڕینی محاویله‌و چاكردنه‌وه‌ی وه‌ربگیرێت، ئه‌وه ئه‌ركى حكوومه‌ته.
له ئاگاداریه‌كه‌ى كاره‌باى سلێمانى هاتوه، هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ركه‌سێك و هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌باو پاره كۆبكاته‌وه، ئه‌وا له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه رووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌ماوه‌ى ڕابردوو به‌هۆى زۆرى فشار له‌سه‌ر محاویله‌كانى شارى سلێمانى نزیكه‌ى 63 محاویله له كار كه‌وتووه به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌شێكى زۆرى گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى له سوود مه‌ند بوونى كاره‌با بێبه‌ش بوون، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى كاره‌با له هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى محاویله و چه‌ند محاویله‌یه‌كیشى چاككردۆته‌وه.