وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، بڕیاریان داوه باج بخه‌نه سه‌ر ئه‌و كارگه و كۆمپانیایانه‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان پیس ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفرانسى ساڵانه‌ى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى هه‌ولێر راى گه‌یاند، له ساڵى 2017 پلانیان هه‌یه كه باجى زیاتر بخه‌نه سه‌ر كارگه‌كانى چیمه‌نتۆ و پترۆكیمیایى و نێرگه‌له و جگه‌ره و كحوول، بۆ ئه‌وه‌ى زیانى ژینگه‌ى كه‌م بكرێته‌وه و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه بتوانرێت داهاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زیاد بكرێت.
وه‌زیرى ته‌ندروستى زیاتر گوتى، بڕیاریش دراوه له‌و ساڵه‌دا تاقیگه‌كانى سه‌ر سنووره‌كانى باشماخ و په‌روێزخان و ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران به‌هێزتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زیاتر كۆنترۆڵى ده‌رمان و خۆراك بكه‌ن.
د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید ئاماژه‌ى دا، ته‌ندروستیى هه‌رێمى كوردستان كه‌متر نییه له ته‌ندروستیى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه له ساڵى 2016 هیچ نه‌خۆشییه‌ك بڵاو نه‌بووه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه دوێنى دووشه‌م "وشه" مه‌ترسى بوونى كارگه‌یه‌كى له ده‌ربه‌ندیخان بڵاو كرده‌وه، كه زیاتر له 50 هه‌زار تۆن گۆگردى له كارگه‌كه‌دا داناوه و ئه‌وه‌ش زیانى ژینگه و زیانى ته‌ندروستى به هاووڵاتییانى سنووره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.