بۆڵتن نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیای دابەزاند

:: AM:10:41:11/09/2019 ‌

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا رووی لە دابەزین كردەوە و نزیكەی دۆلارێك لە نرخی هەر بەرمیلێكی كەمی كرد. بڕیارێكی سیاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هۆكاری ئەو دابەزینە بوو.

تا پێش نیوەڕۆی دوێنێ سێشەم نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكان بۆ بەرزترین ئاستی مانگ و نیوی رابردوو هەڵكشابوو، بەڵام لەو كاتەوە رووی لە دابەزین كردووە و ئەم دابەزینەش تا ئێستە بەردەوامە.

نرخی نەوت لە سەرلەبەیانی رۆژی سێشەم گەیشتە 63 دۆلار و 76 سەنت كە لەوەتەی سەرەتای مانگی ئابەوە ئەو نرخەی تۆمار نەكردبوو.

ئێوارەی دوینێ چوارشەم نرخی نەوت بە 62 دۆلار و 95 سەنت داخرا و لە كۆی رۆژەكە دابەزینی تۆمار كرد و ئەمڕۆ چوارشەمیش نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە و لە كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بە 62 دۆلار و 84 سەنت دەفرۆشرێت.

بەگوێرەی dailyfx نرخی نەوتی ئەمەریكیش نزیكەی دۆلارێك لە نرخەكەی دابەزیوە و ئێستە بە 57 دۆلار و 80 سەنت دەفرۆشرێت.

بڕیاری ترەمپ بۆ لابردنی جۆن بۆڵتن لە راوێژكاری كۆشكی سپی، یەكەم هۆكار بوو كە كاریگەری خستە سەر بازاڕی نەوت و دەگوترێت ئەم بڕیارە كاریگەری بۆ سەر بڕیارەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.



وشە - سلێمان تاشان