سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی
رای ده‌گه‌یه‌نێت، دانانی به‌نزینخانه‌ی مۆبایل به بڕیاری داواكاری گشتی و پارێزگار
ڕێگه‌پێدراو نییه، به‌ڵام له سلێمانی تا ئێستاش به‌نزینخانه‌ی مۆبایل هه‌ن، نه‌وت
و كانزاكانیش ده‌ڵێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئەیلوول، كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی
و وزه له ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی به بڕیارێكی داواكاری گشتی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی دانانی به‌نزینخانه‌ی
مۆبایل رێگه‌پێدراو نییه و نایاساییه، به‌ڵام له سلێمانی چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك
دانراوه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه دانراون هیچ مۆڵه‌تێكیان
نییه و پشكنین بۆ به‌نزینه‌كانیان ناكرێت له لایه‌نی پێوه‌ندیدارەوە، هه‌رچه‌نده
له ڕابردوو به‌نزینخانه‌كانی مۆبایل به بڕیارێكی پارێزگا و داواكاری گشتی لابران،
به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ك هه‌ن به‌رده‌وامن له كاركردن.
"بوونی ئه‌و به‌نزینخانه مۆبایلانه تووشی گومانمان ده‌كه‌ن
كه داخستنیان زۆر ئاسانه و به ئاشكرا به‌نزین ده‌فرۆشن، وەک ئەنجوومەنی پارێزگای
سلێمانی نووسراو ده‌كه‌ین بۆ قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ لابردنیان و ناكرێت بڕیار بۆ
چه‌ند كه‌سێك جێبه‌جێ بكرێت و بۆ چه‌ند كه‌سێك جێبه‌جێ نه‌كرێت" کەریم عەلی
وای گوت.
دلێر زه‌ینه‌دین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی به "وشه"ی
راگه‌یاند، به‌نزینخانه‌كانی مۆبایل هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به ئێمه‌وه نییه و مۆڵه‌تیشیان
نییه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات.
دووپاتی دەکاتەوە، كاتێك لیژنه‌ی پشكنینی به‌نزین بۆ پشكنین سه‌ردانی
به‌نزینخانه‌كان ده‌كات، سه‌ردانی به‌نزینخانه‌كانی مۆبایل ناكه‌ین چونكه ئه‌وانه
فه‌رمی نین.
به‌نزینخانه‌كانی مۆبایل به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ مۆڵه‌تێكی كاركردنیان نییه
و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هیچ لایه‌نێك نین و پشكنین بۆ به‌نزینه‌كانیان ناكرێت، بۆیه
ده‌كرێت به‌نزنینی خراپ و بێ كوالێتی بفرۆشن به شۆفێران.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی