یهكێتیی هاورده و ناردنكارانی ههرێمی كوردستان، ئاماری ساڵی پاری ڕاگهیاند كه بە بڕی پێنج ترلیۆن و 151 ملیار دینار کاڵا و شتومەکی ھەمەجۆر ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراوە، لە بەرامبەردا 89 مۆڵەتی ھەناردەکردن دراوە.
ئهمڕۆ پێنجشهم، مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2016ی رێکخراوەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: ساڵی پار توانراوە 69 چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت و 92 مۆڵەتی دامەزراندنی كارگهش دراوە.
زیاتر گوتی: لە ماوەی ساڵانی رابردوو بەھۆی ئەو زەمینەیەی رەخساوە بۆ پەرەپێدانی بواری ئابووری و بازرگانی ٢٢ ھەزار و 16 کۆمپانیای ناوخۆیی و سێ ھەزار و 168 کۆمپانیای بیانی لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
بهپێی ئهو ئامارانی ئاشكرای كردوون بۆ ساڵی 2016، دوو ههزار و 783 مۆڵەت دراوە و بەبڕی پێنج ترلیۆن و 151 ملیار دینار کاڵا و شمەکی جۆراوجۆر لە رێگەی دەروازە سنوروییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، لە بەرامبەردا 89 مۆڵەتی ھەناردەکردن ھەبووە.