له بارێكی سه‌یر و نامۆدا، باوكێك بڕیاری دا منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌ی بفرۆشێت، تا به پاره‌كه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ خێزانه‌كه‌ی بكڕێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له چین باوكێك منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌ستاوه و به دوای كڕیاردا ده‌گه‌ڕێت، له كاتێكدا ئه‌و منداڵه‌ی ته‌مه‌نی له 5 مانگ پتر نه‌بووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یشی باس كردووه، كه ئه‌و باوكه، ویستوویه‌تی خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی مه‌رجی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری داناوه كه ئۆتۆمبێلێكی بۆ بكڕێت، پاشان به ته‌ڵاقدانه‌كه رازی ده‌بێت، بۆیه باوكی منداڵه‌كه، بڕیاری فرۆشتنی ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌ی داوه.
مێدیاكانی چین بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌و باوكه سه‌رلێشێوانێكی زۆری پێوه دیار بوو و به‌رده‌وام به ده‌وی خۆیدا سووڕاوه‌ته‌وه، دواتر منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌یش به هۆی ساردیی كه‌شوهه‌واوه، ده‌ستی به گریان كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس به‌وه‌ی زانی، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ندكرد و ئه‌ویش دانی به‌وه‌دا نا كه بۆ فرۆشتی منداڵه‌كه‌ی له‌و شوێنه بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه له‌سه‌ر ئینته‌رنێتیش بۆ فرۆشتن خستوویه‌تییه روو، بۆیه چاوه‌ڕێی كڕیارێك بووه تا به‌رانبه‌ر 80 هه‌زار یوان پێی بفرۆشێت.