مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین و له‌یه‌ك كه‌رت به‌ته‌نیا كار ناكه‌ین.
له‌میانى وتارێكى له‌كاتى دانانى به‌ردى بناغه‌ى ئه‌نده‌رپاسى شه‌قامى بارزان له دهۆك مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ڕاى گه‌یاند، له هه‌موو ناوچه‌یه‌كى كوردستان پڕۆژه ستراتیجى جێبه‌جێ ده‌كرێ و چه‌ندان به‌رنامه‌ى ترمان هه‌یه بۆ ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان و خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى گشتیی خه‌ڵك ده‌كه‌ین.
پڕۆژه‌كه زۆر گرنگى هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌وه‌یش هه‌لى كار بۆ سه‌تان كه‌س ده‌ڕه‌خسێنى
سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان گوتى، پڕۆژه‌كه زۆر گرنگى هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌وه‌یش هه‌لى كار بۆ سه‌تان كه‌س ده‌ڕه‌خسێنى و 500 ملیارمان بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى ستراتیجى داناوه كه له 200 پڕۆژه پێكدێت.
مه‌سروور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد، پێویسته كه‌رتى تایبه‌ت هاوكار بێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌كان و ڕۆژى ڕوونتر له پێشمانه و كوردستانێكى به‌هێز و ئاوه‌دانتر ده‌بینین.
پڕۆژه‌ى ئه‌نده‌رپاسى شه‌قامى بارزان له دهۆك یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیجییه‌كانى كوردستان له پێنج به‌ش پێكدێت و به‌چه‌ند قۆناغێك ته‌واو ده‌كرێ، پڕۆژه‌كه له‌چوار چێوه‌ى بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى ئه‌نجام ده‌درێ، سه‌تان هه‌لى كاریش ده‌ڕه‌خسێنى.