به گوێره‌ی ئه‌و سامانه‌ی له بانكه‌كانی سویسرا هه‌ڵده‌گیرێ و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ، بانكه‌كانی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕی كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوو چین پێش ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه و ساڵانه 100 ملیۆن هاووڵاتی چین داهاتیان به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕوات و ڕێژه‌ی 10%ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رمایه‌دارانی جیهانیان وه‌رگرتووه.
به گوێره‌ی داتاكان، ساڵانه داهاتی 99 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی باشبوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، پێشتر چین له خوار ئه‌و ڕێژه‌یه‌وه بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ بانكه‌كان به پشتبه‌ستن به ئامار و داتاكانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌مساڵ 100 ملیۆن چینی داهاتیان زۆر باش ده‌بێ و گه‌شه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌م هۆیه‌وه ئه‌مساڵ ملیۆنێك هاووڵاتی چین داهاتیان باشترن ده‌بێ له ڕێژه‌ی باشبوونی داهاتی كۆمه‌ڵگا له ئه‌مه‌ریكا.
پێشتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ساڵانه 99 ملیۆن كه‌سیان داهاتی به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕۆیشت، چین له‌و ڕێژه‌یه كه‌متر بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ 100 ملیۆن چینی داهاتیان باشبوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌مشێوه‌یه به ملیۆنێك پێش ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته‌وه
نانیت هاشلهر فایدربی سه‌رۆكی كه‌رتی ئابووری و توێژینه‌وه له بانكی كریدی
سویسری گوتی، سه‌ره‌ڕای گرژییه بازرگانییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له 12 مانگی ڕابردوو، هه‌ردوو وڵات توانیویانه زۆر به به‌هێزی داهاتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن، كه به گشتی سامانه‌كه گه‌یشتووه 3.8 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئاماژه‌ی داوه، ژماره‌ی ملیۆنێرهكان له جیهان له 1.1 ملیۆن كه‌سه‌وه بۆ 46.8 ملیۆن كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه كه كۆكی سه‌رمایه‌كه‌یان 158 تریلیۆن دۆلاره.
پێشبینی ده‌كرێ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داهات له ئه‌مه‌ریكا ڕوو له دابه‌زین بكات و چینییه‌كانیش داهاتیان ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌بێ و دواجار ده‌بنه خاوه‌ن زۆرترین ملیۆنێری دنیا، به‌مشێوه‌یه‌یش بۆ یه‌كه‌مجار چین پێش ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته‌وه له ڕووی داهاتی تاك و زۆری ملیۆنێرهكانهوه.