به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه له ساڵى 2014ه‌وه و به بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پێشینه‌كانى هاوسه‌رگیرى و خانووبه‌ره راگیراون، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى و دروستكردنى خانووبه‌ره دروست كردووه.
مه‌ریوان حه‌مه‌دئه‌مین گه‌نجێكى دانیشتووى هه‌ولێر و به "وشه" ده‌ڵێ، "ماوه‌ى سێ مانگه، هاوسه‌رم ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام به‌هۆى سنووردارى تواناى داراییبه‌وه تواناى گواستنه‌وه‌مان نییه".
ئه‌و زیاتر ده‌ڵێ، "ساڵانى پێشوو پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى هه‌بوو، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رێكى زۆرباش بوو له‌وه‌ى كچان و كوڕان بتوانن تێچووه‌كانى هاوسه‌رگیرى و سه‌ره‌تاى ژیانى خێزانى دابین بكه‌ن، به‌داخه‌وه ئێسته پێشینه نادرێت".
هیڤا حاجى میرخان بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، كارى له پێشینه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مساڵدا چاككردنه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه و دواتر پیشینه‌كان.
ڕوونیشى ده‌كاته‌وه "به دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر بزانین حكوومه‌تى هه‌رێم داهاتى باشى دێته ده‌ست له‌مساڵدا ئه‌وه به دواداچوونى ڕژد ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كه خه‌رجكردنى پێشینه‌كانى خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیرى بۆ هاووڵاتییان بخرێته بوارى جێ به‌جێكردنه‌وه".
میرخان باس له‌وه ده‌كات، به پێى ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى كه به هه‌وڵى كه‌سى خۆى كردوویه‌تى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، "ره‌نگه له‌مساڵدا هه‌ندێك گۆڕانكارى ڕوو بدات كه پێوه‌ندى به باشتر كردنى دۆخى ئابورى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ دیار نییه".
زیاتر ده‌ڵێ، "ته‌نیا ئه‌وه هه‌یه ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ى كه فه‌رمانبه‌رن و له ساڵانى پێشتر پێشینه‌ى خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیرییان وه‌رگرتووه و نه‌یانداوه‌ته‌وه ئه‌وه له پاشه‌كه‌وتى مووچه‌كه‌یان ده‌گێڕدرێته‌وه".
لاى خۆیه‌وه، خه‌تاب سابیر به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌ى هه‌ولێر بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، له ساڵى 2014ه‌وه پێشینه‌كانى خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیرى به بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ستاون و له‌وكاته‌وه تا ئێسته خه‌رج نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بوونى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه دروست بوو.
زیاتر ده‌ڵێ، "بۆ ئه‌مساڵ تا ئێسته هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه و ئاسۆیه‌كى ڕوون دیار نییه بۆ خه‌رجكردنى پێشینه‌كانى خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیرى بۆ هاووڵاتییان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه ئێسته هه‌یه، ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییانه كه له ساڵانى پێشووتردا بۆیان كراوه".
سابیر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "خه‌ڵكێكى زۆر به ڕێژه‌ى 45% له دانه‌وه‌ى پێشینه‌كانى خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیرى كه له ساڵانى ڕابردوودا وه‌ریانگرتووه، كه‌مته‌رخه‌من و پێشینه‌كان ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌نجینه‌كان، ئه‌وه‌ش دیسان به‌هۆى لاوازى تواناى دارایی‌یان".
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دكتۆر سه‌باح خۆشناو پسپۆڕى دارایى گشتى و مامۆستاى پڕۆفیسۆر له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین به "وشه"ى ڕاگه‌یاند : وه‌ك ئاگادارن بڕیاره حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو دا كۆنفڕانسێكى گه‌وره ببه‌ستێ بۆ ده‌ستكاریى ڕێژه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه چه‌ندان شاره‌زاى ناوخۆیى و بیانى ئاماده ده‌بن و داتا و ئاماره‌كانى داهاتى ده‌ستكه‌وتوو له داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆیى ده‌خرێته ڕوو.
وه‌ك خۆى ده‌ڵێت پێشینه‌كانى خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیرى گرنگن بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام له ئێسته‌دا ئه‌وله‌ویه‌تى كارى حكوومه‌تى هه‌رێم كه‌مكردنه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وته كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به ڕێژه‌ى 10% تا 15% كه‌م بكرێته‌وه و ده‌ستكارى بكرێت .
سه‌باح خۆشناو ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه ئه‌سته‌مه له‌مساڵدا حكوومه‌تى هه‌رێم كار بۆ خه‌رجكردنى پێشینه‌كانى خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیرى بكات، چونكه داهاتى حكوومه‌ت په‌یوه‌سته به نه‌وته‌وه نرخى نه‌وتیش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت تا كۆتای ساڵى 2017 له نێوان نرخه‌كانى 60 تا 65 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ى پێوه بكرێت له ئاستى جیهانیدا، به‌و نرخه‌ش حكوومه‌تى هه‌رێم ناتوانێ هاوسه‌نگى ئابوورى بۆ خۆى بگه‌ڕێنێته‌وه، ته‌نیا ڕه‌نگه بتوانێ به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م ده‌ستكارى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات .
سه‌باح خۆشناو پسپۆڕى دارایى گشتى ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، ئێسته له كوردستاندا ده‌یان پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له ئاو و كاره‌با و ڕێگه‌وبان و نه‌خۆشخانه و دروستكردنى قوتابخانه به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه په‌كى كه‌وتووه، ده‌بێت حكوومه‌ت له‌مساڵدا مشوورى خۆى بخوات و فریاى ئه‌و پڕۆژانه‌ش بكه‌وێت و چاره‌سه‌رى ئابوورییان بۆ بدۆزێته‌وه .
ده‌شڵێت ڕاسته خه‌رجكردنى پێشینه‌كانى خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیرى گرنگن، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر بابه‌تى قووتى خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌ى ژیان به‌رده‌وام بێت.
هه‌ولێر- هێمن ڕه‌فیق