ئاگەدارییەک بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە

:: AM:10:17:17/10/2016 ‌

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕیارێکدا کە ژمارە 10949 ی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر/ سلێمانی/ دهۆک/ گەرمیان/ هەڵەبجە کراوە، تایبەتە بە رێنمایی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە کە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیین و نیازی خوێندنیان هەیە لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئێواران لە زانکۆکانی هەرێم.

بە گوێرەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە، ئەو فەرمانبەرانە مافی ئەوەیان هەیە بۆ ئەمساڵی خوێندن لەو کۆلێژە وەربگیرێن، بەڵام حەوت خاڵ وەک مەرج، بۆ ئەو فەرمانبەرانە دانراوە، کە دەبێت پێیانەوە پابەند بن، بۆ ئەوەی بتوانن لەو کۆلێژەدا درێژە بە پڕۆسەی خوێندنیان بدەن.

دەقی بڕیارەکەی وەزارەت:







وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی