نرخی زیڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:09:55:23/01/2017 ‌
ئەمڕۆ دووشەمە هەفتەیەکی نوێ لە بازاڕی بۆڕسە دەستی پێکرد و نرخی زێڕیش روی لە بەرزبوونەوە کرد. نرخی هەر ئۆنسێکی زێڕ بە هەزار و ٢١٧ دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر  و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 252 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  225 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  192 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 217 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 128 هەزار و 800 دینار دەستنیشان كراوە.


وشە - سلێمان تاشان