وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بڕیاری دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ری ده‌ركرد، له‌گه‌ڵ سنوورداركردنی هێلكه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵهێنه‌ره‌كان و خستنه لیستی ره‌شی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به‌رهه‌می قه‌ده‌غه‌كراو هاورده ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و رێكخراو كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به په‌له‌وه‌ر و ئالیك كۆبووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر له‌پێناو بایه‌خدان به به‌رهه‌می ناوخۆی و سنوورداركردنی به‌رهه‌می هاورده.
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌رهه‌می قه‌ده‌غه‌كراو هاورده بكات ده‌خرێته لیستی ره‌ش
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، بڕیاردرا به دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ده‌وری كه هه‌ر دوومانگ جارێك كۆببێته‌وه و له‌كاتی پێویستیش كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت، ئه‌نجوومه‌كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زیری كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه پێوه‌نداره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه و رێكخراو ئه‌نجوومه‌نی په‌له‌وه‌ری و كه‌سانی ئه‌كادیمی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌یش به‌مه‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ بڕیاری دا، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌رهه‌می قه‌ده‌غه‌كراو هاورده بكات ده‌خرێته لیستی ره‌ش، ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆی. بڕیاریشدرا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی په‌له‌وه‌ر.