تادێت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رانبه‌ر گوته‌كانى شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ زیاتر ده‌بێت كه له‌سه‌ر 100 ڕۆژى كاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردبووى، ئه‌مه له كاتێكدایه خۆى له دۆسیه‌ى نامووس و دزینى پاره و گه‌نده‌ڵى گه‌وره تێوه گلاوه.
سه‌لام هاشمى سه‌رۆكى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى عێراقێكى پاك بۆ گه‌نده‌ڵى له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ "وشه" ئاشكراى ده‌كات، هه‌ركاتێك كه‌سێك تاوانبار ده‌بێت له عێراق له سلێمانى خۆى حه‌شار ده‌دات و چالاكییه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات، چونكه سه‌روه‌رى یاسا بوونى نییه و ئێران هاوكارى دارایى ده‌كات به قورگیاندا.
له دۆسیه‌ى نامووس و دزینى پاره و گه‌نده‌ڵى گه‌وره تێوه گلاوه
ئەمڕۆ دووشەم نۆی کانونی یەکەم، سه‌لام هاشمى سه‌رۆكى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى عێراقێكى پاك بۆ گه‌نده‌ڵى له موسڵ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ركاتێك كه‌سێك باسى باشبوونى هه‌نگاوى گه‌وره ده‌كات ده‌بێت خۆى دز و گه‌نده‌ڵ نه‌بێت، به‌لامه‌وه سه‌یره له كوردستان ئه‌وه‌ى له عێراق به 16 ساڵى چوار سه‌رۆك وه‌زیرانى شیعه نه‌كرا به 100 ڕۆژ مه‌سروور بارزانى له كوردستان كردوویه‌تى، ئه‌مه له‌لاى ئێمه پێى ده‌ڵێن نمه‌ك حه‌رامى.
زیاتر گوتى، كه‌سێك له كوردستان به‌ناوى شاسوار قسه‌یه‌ك ده‌كات گرنگى نییه، چونكه له ناوخۆیى عێراق نه‌ناسراوه تا هه‌موو كه‌سێك قسه‌ى له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌ى گرنگه بگوترێت ئه‌وه‌یه مه‌سروور بارزانى هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه و وه‌ك ڕۆحكێشى گه‌نده‌ڵكارانه له كوردستان.
شاسوار دواى ئه‌وه‌ى شكستى له سیاسه‌ت و كارى حزبایه‌تى هێنا و به‌شێك له گرووپه‌كه‌ى به‌هۆى ڤیدیۆى ئه‌خڵاقى لێى جیابوونه‌وه ئێسته كه‌وتووه‌ته قسه‌كردن له‌سه‌ر كابینه‌ى نۆیه‌م و ده‌یه‌وێ له‌و ڕێیه‌وه ده‌ربكه‌وێته‌وه.