هه‌ریه‌ك له ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و ژاپۆن ئاماده‌یی خۆیان پێشان دا، بۆ ئه‌وه‌ی دراوێكی ئه‌لیكترۆنی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كردووه و ده‌یانه‌وێ دراوه‌كه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێ و به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بێ و بازاڕی ئه‌لیكترۆنی دابپۆشێت.
بانكی ناوه‌ندی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا له ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاویان كرده‌وه، كه بانكی ناوه‌ندی هه‌ر سێ لا له گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام دان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له داهاتوو دراوێكی ئه‌لیكترۆنی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن و به فه‌رمی پشتیوانی بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه بانكی ناوه‌ندی ناوچه‌ی یۆرۆ و به‌ریتانیا و سوید و سویسرا و ژاپۆن، ته‌واوی ئه‌زموون و شاره‌زایی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، ده‌یانه‌وێ به شاره‌زایی و ئه‌زموونی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و دراوه نوێیه‌ی دهریدهچووێنن، سه‌ركه‌وتنی یه‌كجار گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت و به ته‌واوی بازاڕی ئه‌لیكترۆنی و ئینته‌رنێت له دنیا دابپۆشێت.
ده‌یانه‌وێ به‌هێزترین پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی بێ و جیهان دابپۆشێت
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌و وڵاتانه له كاتێكدایه كه پێشتر دراوی بتكۆین توانی سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره تۆمار بكات و نرخی زۆر به‌رزبووه‌وه، دواتر كۆمپانیای فه‌یسبووك پرۆژه‌ی خستنه‌ڕووی
دراوی ئه‌لیكترۆنی "لیبرا"ی خسته‌ڕوو و چینیش خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌یه و پێشبینی ده‌كرێ له داهاتوو دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به ته‌واوی شوێنی دراوی كاغه‌ز و ڕاسته‌قینه بگرنه‌وه به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆربه‌ی پێویستییه‌كانیان له ڕێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌كڕن.