هەفتەی داهاتوو خشتەیەكی تری مووچە بڵاو دەبێتەوە

:: PM:04:09:17/10/2016 ‌

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری، خشتەیەكی تری دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕابگەیەنێ.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە "وشە"ی ڕاگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەت ڕادەگەیەنرێ.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا كە ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو، وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی ئەو فەرمانگانە دابەش دەكرێ كە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی خشتەكەی پێشوو كە وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە و وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردرابوو، ئەمڕۆ دووشەم، دەبوو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان وەربگرن و ڕۆژانی سێشەم و چوارشەمیش وەزارەتی پەروەردە مووچە دابەش دەكات.


وشە - كوردۆ شابان