دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بڵاوبوونەوەی لیستێک کە گوایە گەندەڵیان لەسەرە و دەسپاکی بڵاوی کردووەتەوە ڕوونکردنەوە دەدەن و ڕەتی دەکەنەوە ھیچ لیستێکی گەندەڵکاران بڵاو کرابێتەوە بە فەرمی.
چه‌ندان كه‌س تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه ده‌خرێته پاڵ
لە روونکردنەوەکەی دەستەی دەسپاکی ھاتووە، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه جارێكى تر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك بڵاو بووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌یسی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بەڵام بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته پێوه‌ندی به ده‌سته‌وه نییه.
دەستەکە دەڵێن، ئه‌وه چه‌ندان جاره به‌مشێوه‌یه له هه‌ندێك په‌یجى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستى هاوشێوه بڵاو ده‌كرێته‌وه چه‌ندان كه‌س تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه ده‌خرێته پاڵ.
هه‌روه‌ها ڕەتی دەکەنەوە کە سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له هه‌ر ماڵپه‌ڕ و په‌یج و ڕۆژنامه‌یه‌ك چاوپێکەوتنی کردبێت و باسی بابەتێکی پێوەست بەو لیستەی کردبێ.
لە کۆتایشدا ھاتووە، كارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به جۆرێكه له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه ناوى هیچ كه‌سێك بڵاو ناكاته‌وه و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه و چالاكییه‌كانی به‌فه‌رمی و به ئاشكرا بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئەوە لە کاتێکدایە دەستەی دەسپاکی ساڵی جارێک راپۆرتی تایبەت بە ئامارەکانی گەندەڵی بڵاو دەکاتەوە و رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی دەکات.