کچە شێوەکارێکی نیشتەجێی شاری سلێمانی، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی کردوە بە ھونەری شێوەکاری و خۆشەویستی بۆ کارەکەی وای کردووە، بۆ کێشانی وێنەیەک و تەواوکردنی، شەوان بێدار بێت و بۆ ئەوەی کارەکەی بە ڕێكوپێكی تهواو بكات.
ژاڵە بەکر /30 ساڵ⁄ به هونهری شێوهكاری لە بوارە جیاوازەکاندا و لەسەر دیوار و کەلوپەلە جۆراوجۆرهكان وێنە دەکێشێت. سەبارەت بە خولیای بۆ ھونەری شێوەکاری، له لێدوانێكی "وشه"دا دهڵێت: وەک ھەر منداڵێک، سەرەتا بە وێنەکێشان دەستم پێ کرد کە حەز و خولیایەکی زۆرم ھەبوو بۆ ئەو ھونەرە. ژاڵه دروشمی خۆی ههیه، پێی وایه: "وێنە کاری ئەستەم دەکات، پێناسە و مانا بۆ بێماناییەکانی ژیان دەدۆزێتەوە".
سهبارهت به سهرهتاكانی چوونی بۆ ناو كاری هونهری وهك كهسێكی خولیا، گوتی سەرەتا بە فۆتۆ و فڵچە بە بۆیەیی زەیتی کە بۆ ئاستی من کەمێک قورس بوو لەبەر ئەوەی نائەکادیمی بووم، بەڵام بە سەرکەوتووانە تێیدا خەریکم کاری خۆم دەکەم، کارەکانی من زیاتر لە بواری پۆرترێت خۆی دەبینێتەوە، داواکاری زۆرە لەسەر کارکردنم لەسەرئەم بوارە، بەشداریم زیاتر لە پێنج پێشانگای هاوبەشدا کردووە لەناو شاری سلێمانی، ژاڵە ئارەزوو دەکات لە داھاتوودا پێشانگای تایبەت بە خۆی بکاتەوە لەناوەوەی کوردستان و دەرەوە بکاتەوە، تاوەکو ھەموو کەسێک لە نزیکەوە تابلۆکانی ببینن.
وێنە کاری ئەستەم دەکات، پێناسە و مانا بۆ بێماناییەکانی ژیان دەدۆزێتەوە
ژاڵه ئهمانهیشی خسته سهر گوتهكانی: کارەکانم زیاتر بە خەڵوز و قەڵەم لە ماڵەوە دەکەم، و ئیشی گەورە بەبۆیەی زەیتی و ئاکریلیک لە سەنتەر دەکەم، ئەو کارانەی بەفڵچە و بۆیە دەیانکەم جگە لە پۆرترەیت خۆی لە سروشت و دیکۆر و جوانکاری ناوماڵ دەبینێتەوە، بەدەرلەوە کاری وێنمەی سەر دیواریشم بۆ ماڵەوە و ڕێکخراو و شوێنە گشتیەکان کردووە.
"حەز و خۆشەویستیم بۆ کارەکەم لە ڕادە بەدەرە، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا تا ئێسته، پێشکەوتنی زۆر لە ئاستی ھونەریمدا دەرکەوتووە و ئەمەش وای کردووە کە بۆ کێشانی ھەر تابلۆیەک زیاتر لە 30 کاتژمێر تەرخان بکەم، وە زۆرکات شەو بەبەدەوامی پاوەکو کاتەکانی بەیانی بە ئاگابووم تاوەکو تابلۆکەم تەواو نەکردووە پشوم نەیاوە" ژاڵە وای گوت.
سلێمانی - لۆڤە محەمەد