له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا، خه‌رجییه زیاده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌م بكرێنه‌وه ئه‌وه‌یش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ڕێگری له دروستبوونی ته‌نگژه‌ی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی ئادار، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، مه‌به‌ست له خه‌رجیی زیاده هه‌موو ئه‌و گه‌شتكردن و خه‌رجی نا پێویستی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی دارایی له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی كه‌م بكرێته‌وه به‌و پێیه‌ی نرخی نه‌وت رووبه‌رووی دابه‌زینێ گه‌وره بووه‌ته‌وه و داهاتی هه‌رێم و فیدراڵیش به‌شی زۆری له‌سه‌ر نه‌وته.
ئه‌گه‌ر پێشتر پاره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك یان كڕینی مۆبلیات و گه‌شتكردن ته‌رخان كرابێت، ئێسته نه‌هێڵدرێت
لای خۆیه‌وه شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، مه‌به‌ست له خه‌رجی ناپێویست ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر پێشتر پاره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك یان كڕینی مۆبلیات و گه‌شتكردن ته‌رخان كرابێت، ئێسته نه‌هێڵدرێت و زیاتر فۆكس بخرێته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌رماڵه‌كان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه كه خه‌رجی زیاده‌ی فه‌رمانگه‌كان و ده‌رماڵه‌ی به‌رده‌ستی وه‌زیره‌كان و گه‌شتكردن كه‌م بكاته‌وه ئه‌وه‌یش پلانێكی تره تا كوردستان ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی دارایی نه‌بێته‌وه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا