وڵاتان تا ده‌وڵه‌مه‌ندتر ببن و جموجووڵی زیاتری ئابووری و بازرگانییان هه‌بێت، ئه‌وا له سه‌رده‌می كۆرۆنادا زیانی زیاتریان به‌رده‌كه‌وێت. حكوومه‌تی سه‌نگاپوور بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان 33 ملیار دۆلاری تری ته‌رخان كرد.
به‌پێی دواین توێژینه‌وه ئابوورییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئابووری سه‌نگاپوور به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو پاشه‌كشه‌ی كردووه.
به‌گوێره‌ی
مێهرنیوز هه‌مووی مانگێك نابێت ئه‌و وڵاته چوار ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتی ئابوورییه‌كه‌ی ته‌رخان كردبوو، كه‌چی ئێسته هه‌شت هێنده‌ی بودجه‌كه ته‌رخان ده‌كات.
سه‌رووی 17 ملیار دۆلار له سندووقی پاراستنی نیشتمانیی هه‌ڵگیراوه و دووه‌م جاره ئه‌و وڵاته بۆ پاراستنی ئابوورییه‌كه‌ی هانا بۆ ئه‌م سندووقه ده‌بات. له ته‌نگژه‌ی دارایی ساڵی 2009 سه‌نگاپوور نزیكه‌ی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری له سندووقه‌كه هه‌ڵگرتبوو. سه‌نگاپوور به‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخانی كردووه ئامانجیه‌تی یارمه‌تی كۆمپانیاكان بدات بۆ ئه‌وه‌ی كرێكاره‌كانیان بپارێزن. هاوكات یارمه‌تی پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنن و وڵاته‌كه‌یان هاوشێوه‌ی رابردوو به‌ره‌و بووژانه‌وه هه‌نگاو بنێت.
سه‌نگاپوور تا ساڵی 1963 بۆ ماوه‌ی زیاتر له 120 ساڵ له ژێر سه‌رپه‌رشتیی به‌ریتانیادا بوو، به‌ڵام دواتر سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرتووه. له‌و كاته‌وه گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه له سه‌رووی 6% بووه و پێش زۆربه‌ی وڵاته‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه. گۆڤاری ئهكۆنۆمیست بۆ جاری سێیه‌م سه‌نگاپووره‌ی به گرانترین شاری دنیا هه‌ژمار كردووه.
ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته هێنده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته نزیكه‌ی 600 ملیار دۆلاره و ژماره‌ی دانیشتووانیشی هێنده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.