دواى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى تره‌مپ و پوتین، دانوستاندنى رووسیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌ستى پێ كرد و وه‌زیرى وزه‌ى هه‌ر دوو وڵات ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد.
شایلین هاینس گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، شه‌وى رابردوو دان برۆلیت وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكا، پێوه‌ندى به ئه‌لیكسانده‌ر نۆڤاكى هاوتا رووسییه‌كه‌ى كردووه و تاوتوێى نرخى نه‌وتیان كردووه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كى نیسان، ئاماژه‌ى بۆ لێدوانه‌كه‌ى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه كه دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌رێنى گفتوگۆى نێوان دوو وه‌زیره‌كه كردووه‌ته‌وه.
تره‌مپ: نرخى نه‌وت به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌م پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ى نێوان برۆلیت و نۆڤاك، رۆژێك دواى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا دێت، كه له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن هاوئاهه‌نگى بكه‌ن بۆ سه‌قامگیركردنى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كاندا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسى
فرانس پرێس دوایین لێدوانى دۆناڵد تره‌مپى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تى هاوكار ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى نرخى نه‌وت له بازاڕدا.
له ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و ململانێى سعوودیه و رووسیا له‌سه‌ر نرخ و بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، نرخى نه‌وت به ئاستێك دابه‌زیوه هه‌ڕه‌شه له ئابوورى دنیا ده‌كات.