ئه‌م رۆژانه كه ته‌نگژه‌ی ئابووری باڵی به‌سه‌ر دنیادا كێشاوه بازاڕی زێڕ زیاتر له هه‌ر بازاڕێكی تر جمه‌ی دێت، بۆیه نرخی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
نرخی زێڕ دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك دابه‌زیبوو، دووباره رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و به‌رزترین نرخی له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوو تۆمار كردووه.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر ئۆنسێك له زێڕی 24 عه‌یار به هه‌زار و 650 دۆلار ده‌فرۆشرێت. شه‌وی رابردوو تا نزیكه‌ی هه‌زار و 680 دۆلاریش هه‌ڵكشابوو، به‌ڵام هێشتا به‌رزترین نرخی زێڕه كه له ماوه‌ی مانگێكدا فرۆشرابێت.
له20ی ئاداری ئه‌مساڵ نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ تا هه‌زار و 450 دۆلار دابه‌زیبوو، به‌ڵام له‌و كاته‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه، 200 دۆلار له هه‌ر ئۆنسێكی به‌رز بووه‌ته‌وه. زێڕی 21 عه‌یار به 287 هه‌زار دینار، 18 عه‌یار به 247 هه‌زار دینار، 24 عه‌یاریش به 325 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.
له نۆی ئاداری ئه‌مساڵ به‌های زێڕ سه‌رووی هه‌زار و 700 دۆلاریشی تۆمار كردبوو
پێویسته بگوترێت له نۆی ئاداری ئه‌مساڵ به‌های زێڕ سه‌رووی هه‌زار و 700 دۆلاریشی تۆمار كردبوو كه نرخێكی به‌رزه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی زێڕێكی زۆریان له سه‌رده‌می هه‌رزانیی كڕی بوو، قازانجیان كرد.
پێشبینی ده‌كرێ ئاراسته‌ی نرخی زێڕ رووی له هه‌ڵكشان بێت، چونكه ته‌نگژه ئابوورییه‌كان و ته‌نانه‌ت ململانێی وڵاتان رۆژ به رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت و زێڕ ده‌كات به كاڵایه‌كی دڵنیاتر بۆ پاراستنی سه‌رمایه.