وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا 68 تووشبووی كۆرۆنا له ژێر چاودێری پزیشكی له شاره‌كانی كوردستان ماون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، د. دلۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به "وشه"ی گوتی، له هه‌ولێر ته‌نیا 22 نه‌خۆش له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری كۆرنا ماونه‌ته‌وه كه هه‌مووان باری ته‌ندروستیان جێگیره.
له هه‌رێمی كوردستان 467 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
روونیشی كرده‌وه كه به وردی چاودێری ته‌واوی نه‌خۆشانی كۆرۆنا ده‌كرێ و تا ئێسته چه‌ند نه‌خۆشێك پێویستیان به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بووه.
له هه‌رێمی كوردستان 467 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه پێنج كه‌س مردوون و 403 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه كه به‌و پێیه بێ 68 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشكی ماونه‌ته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته كوردستان له چه‌ند ڕۆژی رابردوو به‌ره‌و كۆتایی هاتنی حاڵه‌ته‌كان ده‌چووین، به‌ڵام جارێكی تر له سلێمانییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و ئاماره‌كانی به‌رز كرده‌وه.