دەقی پڕۆژەیاسای رێگەدان بە قەرزكردن بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی عێراق

:: PM:04:02:03/06/2020 ‌

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە ئامادەبوونی 184 ئەندام یەكەم دانیشتنی ئاسایی خۆی دوای شەش مانگ وەستان بەهۆی تەنگژەكانی عێراق، ساز كرد، تیایدا حكوومەتی ناچاری رەوانەكردنی بودجەی 2020 تا كۆتای ئەم مانگە بۆ پەرلەمان كرد، هەروەها یەكەم خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەیاسای دەسەڵاتدان بە وەزیری دارایی بۆ قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان لەو بودجەیە، كۆتایی پێ هێنا.  
پەرلەمانی عێراق دەرگەی قەرزكردن واڵا دەكات
پێشتر شارەزایانی ئابووری وریاییان لە دانی دەسەڵات بە وەزیری دارایی عێراق دا بۆ قەرزكردنی دەرەكی، كە دەبێتە بارگرانییەكی گەورە، بەتایبەتی كە حكوومەتی عێراق قەرزێكی زۆری لەسەرە تا رادەی 60%ی بودجەی پێك هێناوە، كەچی ئێستە تەنگژەی سەختی دارایی وای كردووە ئەو دەسەڵاتە بە حكوومەت بدرێت.

بەپێی دەقی یاسای "قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی"، كە لە دوو مادە پێكهاتووە، یەكەمیان، دەسەڵاتدان بە وەزیری دارایی فیدراڵ بە فەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ دابینكردنی خەرجییە گشتییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەری رازی دەبێت، دووەم، ئەم یاسایە تا كۆتایی ساڵی دارایی 2020 یان تا كاتی پەسندكردنی بودجە، كامیان زووتر بێت، جێبەجێ دەكرێت.

هۆكاری ئەو هەنگاوەیش بەهۆی دواكەوتنی پەسندكردنی بودجە و تەنگژەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، حكوومەتی عێراق تووشی كێشە هاتووەتەوە لە دابینكردنی خەرجییە گشتییەكان، بۆیە وەك ئاسانكارییەك بۆ دابینكردنی ئەو خەرجییانە، ئەو یاسایە دەركراوە.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل