دواى دروستكردنى كه‌مپێكى نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن رێكخراوێكى ئیماراتى، پارێزگاى هه‌ولێر بڕیارى داوه ئه‌و خانووانه به‌سه‌ر هاووڵاتیى كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش بكرێت و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیش له به‌رامبه‌ر وه‌گرتنى ئه‌و یه‌كانه وه‌رناگیرێت.
عه‌لى ره‌شید سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، دابه‌شكردنى ئه‌و خانووانه بێ به‌رامبه‌ر و سه‌رجه‌م كرێنشینان ده‌توانن له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن و سوودمه‌ند بن.
ئه‌و خانووانه له‌لایه‌ن رێكخراوى مانگى سوورى ئیماراتى له شێوه‌ى كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كان له نزیك به‌حركه دروست كراون، ژماره‌ى یه‌كه‌كان 130 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون ده‌بێت و بڕیار دراوه به خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بدرێت.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێت، "ئه‌و خانووانه به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له كه‌س وه‌رناگیرێت، سه‌رى خانووه‌كانیش به جه‌مه‌لۆن گیراوه و كۆنكرێت نییه".
هه‌مزه حامید به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، دابه‌شكردنى ئه‌و یه‌كانه له‌م نزیكانه ده‌ست پێ ده‌كات و پێویسته هاووڵاتییان بزانن دابه‌شكردنى فۆڕم ته‌نیا له پارێزگاى هه‌ولێر ده‌بێت و خۆیان له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به دوور بگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رى پارێزگاى هه‌ولێر زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و خانووانه سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییان بۆ كراوه و وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌رج دانانرێت بۆ كه‌سى داواكار، ته‌نیا چه‌ند مه‌رجێكى سه‌ره‌كى نه‌بێت كه بیسله‌مێنێت كرێچییه و دواى ته‌واوبوونى فۆڕم تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت".
مه‌حموود محه‌مه‌د سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، پێویستى هاووڵاتییان بۆ داواكارى فۆڕم چه‌ند شتێكه، پشتگیرى موختار و ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى و وێنه و كارتى زانیارى.
زیاتر ده‌ڵێت، "ئه‌و خانووانه به پێشه‌كى 10 هه‌زار دینارى عێراقى ده‌درێت و كه‌سى داواكار پێویسته هیچ موڵكێكى به‌ناو نه‌بێت و بیسله‌مێنێت كرێچییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتن به‌و خانووانه‌وه ناكرێت".
روونى كرده‌وه، "خانووه‌كان پێویستیان به نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ى له تیروپشكدا خانووه‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌چێت، ده‌بێت نۆژه‌نى بكاته‌وه، رووبه‌رى هه‌ر خانوویه‌ك 55-60 مه‌تره و بۆ كه‌سانێك ده‌گونجێت كه هیچ جێگه و رێگه‌یه‌كیان نییه".
هه‌ولێر- رامیار جه‌واد