بێریڤان مه‌حموود
كاتێك باس له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، ئامانجی مێژوویه‌كه له شه‌هیدانی كوردستان به ئاین و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیاوازه‌وه كه به درێژایی ته‌مه‌نیان هه‌وڵیان بۆ داوه تا به‌رزترین ئاست كه گیانیان بۆ به‌خشیوه. ده‌وڵه‌تبوون له دیدی شه‌هیدانمان دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی بووه، وه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌كانی تر خاوه‌نی سه‌روه‌ری و كه‌سایه‌تیی تاكی خۆیان بوون، سه‌ركرده و باوباپیرانی ئێمه‌ش چه‌ندان شۆڕ‌شیان بۆ ئه‌و ئامانجه به‌رپا كردووه كه پێویست ناكات ناویان بێنین و هه‌موو ئه‌و مێژووه ده‌زانین.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان جیاواز له سه‌ركرده و كاری سیاسی كه یه‌كێكه له بیرمه‌نده گه‌وره‌كان، له نووسینێكیدا باس له‌وه ده‌كات كه به‌دواداچوونی بۆ مێژووی شۆڕشه كوردییه‌كان له سه‌تان ساڵی رابردوودا كردووه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆچی كورد ئه‌و هه‌موو خه‌بات و شۆڕشه‌ی كرد، به‌ڵام شۆڕشه‌كانی دامركایه‌وه و كۆتای هات. ئۆجه‌لان له به‌دواداچوونه‌كه‌یدا به‌و ئه‌نجامه ده‌گات كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی شكستی شۆڕشه‌كانی ئێمه پشتبه‌ستنی بووه به هێزی ده‌ره‌كی، بۆیه شۆڕشه‌كانمان به‌و شێوه‌یه كۆتای هات.
بۆ نموونه له شۆڕشی ئه‌یلوولدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار پێشمه‌رگه به رێكخستن و ناڕێكخراوه‌وه بوونی هه‌بووه، به‌ڵام شۆڕشه‌كه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنێكی هه‌رێمی نێوان ئێران-عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌زائیر، پاڵپشتییه‌كانی ئێرانی له ده‌ست دا، كورد له‌و شكسته‌دا كه چه‌ند وڵاتێك رۆڵیان تیادا هه‌بوو، چووه قووڵایی بێ هیواییه‌وه.
به‌ڵام كوردی له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسه‌كه‌ی ره‌وایه، هه‌ستایه‌وه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه سوود له هه‌ڵه‌كانی مێژوو وه‌ربگرین و ئیتر له بری پشتبه‌ستن به وڵاتێكی دوژمن و داگیركه‌ر یان چاوه‌ڕوانیمان له پشتگیری ده‌ره‌كی، با پشت به خۆمان ببه‌ستین و میله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین به پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی پرسه‌كه‌مان و ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزینه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ر بابه‌تێك میله‌ت خۆی دایه پاڵی، دنیاش قبووڵی ده‌كات و خه‌ڵكه‌كه‌یش ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن و به‌شدار ده‌بن له به‌دیهاتنیدا، به‌وه‌یش دڵنیایی ئه‌وه دروست ده‌بێ كه ده‌وڵه‌تی داهاتوو هی خه‌ڵكه و دیموكراسی ده‌بێ.
ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌وه تێبگه‌ن كه پشتبه‌ستن به هه‌ر وڵاتێك یان گێچه‌ڵكردن به ریفراندۆم و چوونه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه‌ی بۆ دڵخۆشكردنی هه‌ر وڵاتێك، له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه، ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌مڕۆ هانت ده‌دا تێكی بده‌یت و ده‌ستخۆشیت لێ ده‌كات، سبه‌ی هه‌ر خۆی پێت ده‌ڵێ تۆ ناپاكیت له وڵاتی خۆت كردووه نابی به ماڵ بۆ وڵاتی من و پشتت تێده‌كات له وێستگه‌یه‌كی تردا.
كاتێك قازی محه‌مه‌د له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م كۆماری كوردستانی به هاوكاری یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له شاری مه‌هاباد دامه‌زراند، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كه‌می ئه‌و كۆماره‌دا مێژوویه‌كی پڕ شانازی تۆمار كرد، ده‌توانین بۆ ئێسته‌یش دڵی پێ خۆش بكه‌ین كه یه‌كه‌م كۆماری كوردی دیموكراسی بوو و هه‌موو كورد له به‌شه جیاوازه‌كانه‌وه پشتیوانی بوون، خه‌باتگێڕی بارزانی نه‌مر له پاڵ قازی‌دا نموونه‌یه‌كی جوانی كوردبوونه، سه‌یره ئێسته وا دژی یه‌كین و 70 ساڵ پێشتر نزیكتر بووین له یه‌كه‌وه. كۆماری كوردستان رۆشنبیری بووژانده‌وه و چه‌ندان گۆڤار و رۆژنامه له سه‌رده‌مه‌كه‌یدا بڵاو كرانه‌وه و سوپایه‌كی تایبه‌ت به كۆمار دامه‌زرا، به‌ڵام به داخه‌وه جارێكی تر رووس ئه‌و كۆماره‌یان له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌وتی خۆیان، فرۆشته‌وه به شای ئێران
ئه‌مه‌ریكایییه‌كان قسه‌یه‌كی باویان هه‌یه كه ده‌ڵێن دۆستی هه‌میشه‌یییان نییه، ئه‌وه‌ی دۆستمانه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌یییه. كه‌واته ده‌بێت كورد له‌وه تێبگات رۆژئاوا و زلهێزه‌كان هه‌رگیز كوردیان وه‌ك دۆست قبووڵ نه‌كردووه له رابردوودا، بگره ویستوویانه مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن، ده‌بێت كوردیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان زیره‌كانه به‌كاریان بهێنێت و هه‌مان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكاته‌وه، چونكه ئێسته به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه تێڕوانینی رۆژئاوا بۆ كورد گۆڕاوه و وه‌ك هێز مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. ئه‌م ده‌رفه‌ته وا زوو هه‌ڵناكه‌وێته‌وه، نابێ به‌سه‌رماندا بڕوات بێ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ته‌واوی بكه‌ین.
ماكیاڤیلی ده‌ڵێت: له بنه‌مای ده‌وڵه‌تداریدا شتێك نییه به ناوی ئه‌خلاق ده‌توانن په‌یمان ببه‌ستن و به‌ڵێن بده‌ن، به‌ڵام دواتر به‌ڵێن و په‌یمان و رێككه‌وتنیش له پێناوی سوودی ده‌وڵه‌تدا بشكێنن. ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان هه‌موو شتێك بكات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و هه‌نگاونانی بۆ ده‌وڵه‌تبوون، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیخوازی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌ك له ناو میله‌تی خۆیاندا جێبه‌جێی بكه‌ن.